بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن دوور لە كۆسپ و گیروگرفت بەڕێوە بچێت

کوردستان

17/09/2024‌ 504 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بارزانی دەڵێت، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەكی ئازاد و شەفاف و دوور لە كۆسپ و گیروگرفت بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ سێشەممە مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد. لە دیدارێكدا كە ئاندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و دەرئەنجامە ئیجابییەكانی دوایین سەردانی بارزانی بۆ بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، بارزانی دووپات كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەكی ئازاد و شەفاف و بێگەرد و دوور لە هەر جۆرە كۆسپ و گیروگرفتێك بەڕێوە بچێت.