گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا سەریهەڵدا و هۆشداری دەدرێت

جیهان

17/09/2024‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پزیشکان هۆشدارییان دا لەدۆزینەوەی گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە XEC Covid ناسراوە، هەروەها کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشییەکە و هەنگاوی خۆپارێزییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستنیشان کرد.

 پزیشکەپسپۆڕەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم گۆڕاوە نوێیە بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا لە ماوەی هاویندا دۆزراوەتەوەو پشتڕاستی دەکەنەوە کە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە.

 ڕۆژنامەکە لە زاری پزیشکانەوە نووسیویەتی: "هەر کەسێک لە هەفتەکانی داهاتوودا تووشی کۆکە، نەمانی ئارەزووی خواردن، یان گیران یان ئاوی لووت بێت، پێویستە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و خۆی لە بەرکەوتن بەدوور بگرێت".

 ئاماژەیان بەوەشکرد: "ئەم ڕێکارانە هەنگاوی خۆپارێزی دەبن بۆ یارمەتیدانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە تووشبوونێک، لەنێویاندا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا".