شارپرێس:
مهسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران بەپۆلیسی ئەخلاق بەڵێنێکى بەژنانی ئێران داو ڕایگهیاند، "بهڵێن دهدهم ڕێگریی بكهم لەهەراسانکردنی ژنان لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە سەبارەت بەجلوبەرگیان، بەتایبەت حیجابی ئیجباری لەکۆماری ئیسلامیدا".
مهسعود پزیشکیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەدوای دەستبەکاربونی لەمانگی ئابەوە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ناوبراو بوو ڕایگەیاند، “پۆلیسی ئەخلاق بەرپرسیار نییە لەڕوبەڕوبونەوەی ژنان، سوردەبم لەسەرئەوەی ئەوان هەراسانیان ناکەن".
ئەو لێدوانانەی پزیشکییان لەدوەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ژینا ئەمینیدا هات، کە دوای چەند ڕۆژێک لەدەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە لەتاران بەبیانوی پابەندنەبون بەیاسای توندی جلوبەرگەوە گیانی لەدەستدا.
گیان لهدهستدانى ژینا ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی لەکۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە کە بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوامبوو.