ئه‌و دوو كه‌سه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووبوو ئێران ڕاده‌ستى عێراقى كردنه‌وه‌

عیراق

12/09/2024‌ 1657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، دوو کەسی بەتاوانی تیرۆریستی لەکۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەرگرتوەته‌وه‌ کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە".


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەهەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەرەبی‌و نێودەوڵەتی 'ئینتەرپول'و بەهاوئاهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئینتەرپۆلی تاران، دوو تۆمەتباری هەڵاتوی عێراقی گەڕێندرانەوە".

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو دوو تۆمەتبارە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بەتاوانی 'ڕفاندن' بەمەبەستی تیرۆریستی داواکراوبون‌و بەغیابیی سزای لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپێنرابوو، ڕادەستی لایەنی داواکارکراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان".