شارپرێس:
دواى كۆبونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى پارتى‌و سه‌رۆك كۆمارى ئێران، مه‌سعود پزیشكیان به‌فه‌رمى مه‌سعود بارزانى بانگهێشتى تاران كردوه‌و زانیارییه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پزیشكیان بۆ خوانى نیوه‌ڕۆ میوانى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌بێت له‌ده‌باشان.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لەشاری هەولێر، لەچوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق‌و هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لەمەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
به‌گوێره‌ى میدیاى پارتى، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق‌و ناوچەكە ئاڵوگۆڕكراوه‌و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی‌و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەبوارە سیاسی‌و ئابووریی‌و كولتوورییەكانی نێوان هەرێم‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوه‌ته‌وە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەفەرمی بانگهێشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات.
بڕیاریشوایه كه‌مێكى دیكه پزیشكیان هه‌ولێر به‌ره‌و سلێمانى به‌جێبهێڵێت‌و میدیاى یه‌كێتیش ئاشكرایكردوه، بۆ خوانى نیوه‌ڕۆ، سه‌رۆكى ئێران میوانى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌بێت له‌ده‌باشان.