شارپرێس:
لەپێناو کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ئامێرى وزهى خۆر بههاوڵاتیان دهداتو لهو ڕوهشهوه وهزارهتى کارەبای عێراق ئاشكرایكردوه، وەک وەڵامێک بۆ بڕیارێکی حکومەت بەئامانجی هێنانە ناوەوەی وزەی خۆر بۆ ناو ماڵەکان بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی، کار لەسەر فرۆشتنی ئامێرى وزهى خۆر بەشێوەی قیست بەهاوڵاتیان دەکات.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، سەرۆک وەزیران گرنگییەکی زۆر بەدۆسیەی کارەبا دەداتو بەشێوەیەکی تایبەتییش بەدواداچون بۆ ئەو هەوڵانە دەکات کە بۆ باشترکردنی دۆخەکە دراون.
هەروەک ڕاشیگەیاند، پلانەکە بریتییە لەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا باوەڕپێکراوەکان بۆ دابینکردنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ماڵەکان، ئەمە جگە لەچالاککردنی دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندیی کە قەرزی بچوک دەداتە هاوڵاتیان بۆ کڕینی ئەو سیستەمە بهگوێرهى تایبەتمەندییە تەکنیکییە تایبەتەکان.