شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دواده‌خرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه تایبه‌ت به‌شارپرێس دراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوای 25ى ئه‌م مانگه دواده‌كه‌وێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، جومانه غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، تائێستا كۆمسیۆن به‌فه‌رمى هیچ وادەیه‌كى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دیارینه‌كردوه.
به‌وته‌ى جومانە غەلای، دیاریکردنی ئەو وادەیە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقدایە.
پێشتریش ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ڕۆژى 16ى ئه‌یلول بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات‌و 15ى ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی دێت.