ئەو 4 خۆراکەی ریخۆڵە وێران دەکەن

تەندروستی

12/09/2024‌ 9216 جار خوێندراوه‌ته‌وه



پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک ئەو خۆراکانەی کە وا بیردەکرێنەوە تەندروستن، ڕەنگە ببنە هۆی زیانگەیاندن بە کۆئەندامی هەرس بەتایبەتی ڕیخۆڵەکان.

 دیارترینی ئەم خۆراکانە بریتین لە:

1. گرانۆلا : هەرچەندە بە تەندروست دادەنرێت، بەڵام زۆربەیان شەکری شاراوە و دانەوێڵەی پاڵاوتەیان تێدایە، ئەم پێکهاتانە دەبنە هۆی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و زیادکردنی کێش، باشتر وایە ئەو جۆرانە هەڵبژێریت کە شەکری زیادکراویان کەم و ڕیشاڵیان زۆرە.

2. شەربەتی میوە: هەرچەندە بژاردەیەکی سروشتییە، بەڵام شەربەتی میوە شەکرە شلەکان و ڕیشاڵی کەمی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا و یارمەتیی کەڵەکەبوونی چەوری دەدات. باشتر وایە میوەی تەواو بخورێت بۆ بەدەستهێنانی ڕیشاڵ و ڕێکخستنی هەرسکردن.

3. خۆراکی کەمچەوریی:  زۆرجار ئەم خۆراکانە بڕێکی زیادەی شەکر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتەیان تێدایە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی چەوری. ئەم شەکرانە دەتوانن بەکتریاکانی ڕیخۆڵە تێک بدەن و ئارەزووی خواردن زیاد بکەن. باشتر وایە خواردنی تەواو و چەوری تەندرووست هەڵبژێریت، وەک ئەڤۆگادۆ و گوێز.

4. نانی سپی:  پرۆسەی پرۆسێسکردن کە نانی سپی پێیدا تێدەپەڕێت ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییەکان لادەبات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی شەکری خوێن و ناهاوسەنگیی لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەدا. باشتر وایە نانی تەواو یان ڕواوە هەڵبژێریت بۆ سوودی خۆراکی باشتر.

بە کورتیی خواردنی ئەو خۆراکە تەواوانەی کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و چەوریی تەندرووست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پشتگیریکردنی تەندرسوستیی ڕیخۆڵە و پاراستنی کێشێکی جێگیر.

و: ئاکۆ ئاڵی