دوبەی دووەم بەرزترین هەوربڕی جیهان درووستدەکات

جیهان

12/09/2024‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دوبەی بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک پایتەختی تەلارسازیی گەورە مەبەست بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەک بۆ دروستکردنی دووەم بەرزترین هەوربڕ لە جیهاندا، بە ناوی “تاوەری عەزیزی”.

 ئەم تاوەرە بە بەرزی نزیکەی 725 مەتر و لە 131 نهۆم، دەبێتە هێمایەکی نوێ لە ئاسمانی شارەکەدا و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 تەواو بێت.

کۆمپانیای بەرپرسی ئەم پڕۆژەیە کۆمپانیای عەزیزی دیڤلۆپمەنتسە، و تاوەرەکە چەندین تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت وەک هۆتێلێکی حەوت ئەستێرەیی، شوقەی لوکس، بەرزترین چێشتخانە و یانە شەوانەکان لە جیهاندا، ئەمە جگە لەوەی سەقفێکی چاودێری بەرزی هەیە,  هەروەها ئامرازەکانی وەک بنکە تەندروستییەکان، مەلەوانگە، سینەما، و هۆڵەکانی وەرزش و سەکۆی چاودێریکردنی ئاسمانیی.

بەم پڕۆژەیە، دوبەی بەردەوام دەبێت لە کێبڕکێی جیهانیی لە دیزاینی باڵەخانە بەرزەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سعودیە پلانی هەیە بۆ دروستکردنی “تاوەری جدە”، کە دەگاتە یەک کیلۆمەتر، کە دەبێتە هۆی کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی بەرزترین تاوەری جیهان .

و: ئاکۆ ئاڵی