شارپرێس:
حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه دوو موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه بكات، وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ریان پێویسته لیستى موچه‌ى مانگى ئاب‌و ئه‌یلول، لیستى ڕاستكراوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێت‌و به‌ژماره وه‌زیفییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه بكرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه، موچه‌ى مانگه‌كانى 8و9ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه ڕه‌وانه بكات‌و بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانى لیسته‌كان له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی له‌هه‌رێم بۆ شارپرێس زانیاریى ئاشكراكرد‌و وتى:"دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه موچه‌ى مانگه‌كانى ئاب‌و ئه‌یلول پێكه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه بكات، دارایی به‌غدا، دارایی هه‌رێمى له‌چه‌ند تێبینیه‌ك ئاگاداركردوه‌ته‌وه وه‌ك مه‌رجى ناردنى ئه‌و دوو موچه‌یه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "تائێستا لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شت بۆ به‌غدا ڕه‌وانه نه‌كراوه، چونكه تیبینیه‌كانى به‌غدا بریتین له‌وه‌ى پێویسته ئه‌و لیسته‌ى سه‌ره‌تا بۆ مانگى هه‌شت ده‌ینێرێت‌و بۆ مانگى 9ش به‌هه‌مانشێوه كارى پێده‌كات، ده‌بێت لیستى موچه‌و ڕاستكراوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێت‌و به‌ژماره وه‌زیفییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه بكرێت‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه بایۆمه‌تریان نه‌كردوه، بایۆمه‌تریه‌كانیان ته‌واو كردبێت".