سوپاى توركیا له‌خاكى هه‌رێم ڕێگه‌یه‌كى سه‌ربازیى درووستده‌كات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 12291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، سوپاى توركیا ڕێگه‌یه‌كى سه‌ربازیى تایبه‌ت به‌خۆى درووستده‌كات، ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.


كامه‌ران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ئاشكرایكردووه‌، سوپای تورکیا ڕێگه‌یه‌كى سەربازیی لەدەڤەری نهێلێ لەقەزای ئامێدی دروستدەکات.

وتووشیه‌تى:"لە20ى ئەیلوولى ئه‌مساڵه‌وه‌ سوپای تورکیا دەستیکردووە بەدروستکردنی ڕێگه‌ی سەربازیی لەگرێ بەهارەوەو ڕێگاکە بەپشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت‌و بەتۆڕێکی ڕێگاوبان بەبارەگاکانی سوپای تورکیا لەگوندەکانی سەرگەلێ‌و سگیرێ دەبەسترێتەوە".

وه‌كو كامه‌ران ده‌ڵێت:"لەڕۆژی 30ی ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوەو دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لەگوندەکانی بەرچێ‌و کانێ خراونەتە خوارەوە".