لەهەولێر شەڕ ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 15336 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەگوندی کۆڕەکی نزیک  مەلا ئۆمەر لەسنووری هەولێر شەڕ لەنێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و کوژراوو بریندار هەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان چونەتە گوندی کۆڕەک بۆ لابردنی زێدەڕۆیی و هاوڵاتیانیش ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە.

سەرچاوەیەک دەڵێت، هێزە ئەمنیەکان دەستڕێژیان لەهاووڵاتیان کردووە و کەسێک کوژراوە، کەسێکی دیکەش برینداربووە.