سوپای ئیسرائیل کوشتنی سێ سەرکردەی غەززەی ڕاگەیاند

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1702 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە سێ لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری سێ مانگ لەمەوبەر کوژراون.

 سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،  ڕوحی موشتەها سەرۆکی حکومەتی حەماسە لە کەرتی غەززە، کە هاوکات دەستی ڕاستی یەحیا سینوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسەو کوژراوە.

 سوپای ئیسرائیل دەڵێت: وەزیری ئاسایشی ناو مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، سامح ئەلسەراج و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتی بزووتنەوەکە، سامی ئۆدەیان کوشتووە.

 ڕوونیشیکردەوە،  لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگرییەوە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل کە تیایدا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەشداربوون ئەو سەرکردانە کوژراون لەحەشارگەیەک لە باکووری غەززە.