ڕۆژی پێنجشەممە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران داوای لەو وڵاتانە کرد کە نیگەرانی و مەترسی ئەمنیان هەیە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززە و کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
پزیشکیان لە وتارێکدا لە سێیەمین لوتکەی دیالۆگی هاوکاری ئاسیا کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداری سەرکردەکانی وڵاتان و بەرپرسان بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا کە فەلەستین و لوبنان بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی ئاسیان.
وتیشی: دەبینین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێ یان ئامادە نییە قەیرانی غەززە و لوبنان چارەسەر بکات.
پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو وڵاتانەی نیگەرانن لە ئاسایش و ئاشتی، بەتایبەتی وڵاتانی ئاسیا، پێویستە هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە و وەستاندنی شەڕەکە.