ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی دیکەی حزبوڵڵای ڕاگەیاند

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2055 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا خدر شیهابیە، سەرکردە لە حزبوڵڵاو بەرپرسیاری هێرشەکەی مەجدال شەمس کە لە 30ی تەمموزدا ڕوویدا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا.

 سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، خدر شیهابیە فەرماندەی ناوچەی شەعبا بووه.

  ئاماژەی بەوەشدا شیهابیە لە پشت چەندین هێرشی مووشەکیەوە بووە بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە سنووری لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلان.