کۆڵبەرێک لەسنووری نەوسود کوژرا

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کۆڵبەرێک بە ناوی تاریق نەزەری کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی تاریق نەزەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ کوژرا.

ئەو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.