هەفتەیەک دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێت

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1546 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە 15 ی ئەم مانگەوە تا 21 ی مانگ ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە، بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە.

ئالان حەمە سەعید، دەڵێت، لە 15 ی ئەم مانگەوە تا 21 ی مانگ ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە، بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە، لە 22 ی 10 دەوامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

ڕاگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە لە 20ی ئۆکتۆبەر.