حکومەتی سوریا 30% موچەی خانەنشینان زیاد دەکات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتی سوریا بڕیاریدا بە زیادکردنی 30% موچەی سەرجەم خانەنشینان و ئەو کەسانەی بیمەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "سانا"ی سوری، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا مەرسومی زیادکردنی موچەی خانەنشینانی دەرکردوە، کە بریتین لەمانە:

مادەی یەکەم/
١-ئەو کەسانەی موچەی خانەنشینیان هەیە و هەردوو یاساکانی بیمەی کۆمەڵایەتی و موچە دەیانگرێتەوە، موچەیان بەرێژەی 30% زیاد دەکرێت.

٢-ئەو کەسانەی لەم بڕیارە سودمەند دەبن بریتین لەمانە:

-ئەو کەسانەی کەمئەندامی سروشتین

-ئەو کەسانەی کەمئەندامی تەواون.

-ئەو کەسانەی کەمئەندامی رێژەیین، ئەوانەی کەسانی مەدەنین و هیچ کارێکیان نەکردوە و هیچ موچەیەکی تریان نییە.

مادەی دوەم/

خانەنشینی نوێی هەر فەرمانبەرێک لە دامەزراوە حکومییەکان و دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی فەرمانی یاسایی ژمارە (60)ی ساڵی 2013، لەکاتی خانەنشینبوون لە دوای بەرواری کارپێکردنی ئەم فەرمانە، نابێت لەو خانەنشینییە کەمتر بێت کە ئەگەر لە ڕۆژی پێش بەرواری کارپێکردنی خانەنشین بوایە.