شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری روسیا
روبەڕوبونەوەی چەند هێرشێکی درۆنی فراوانی هێزەکانی ئۆکرانیای راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری روسیا
لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لەکاتژمێر 8:00ى بەیانی
ئەمڕۆ سێشەممەوە تاکو کاتژمێر 8:00ی شەو سیستمی بەرگری ئاسمانی روسیا توانیویەتی شەش درۆنی
ئۆکرانی بخاتەخوارەوە".
ئەوەشیخستەڕوو، درۆنەکان
لەناوچەکانی بیلگۆرۆد، نیمچە دروگەی قرم و دەریای ئازۆڤ خراونەتە خوارەوە.
پێشتر، روسیا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی قورسی بۆ سەر شاری کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەکرد و داوای لە نێردە دیپلۆماسییەکان و بیانییەکان کرد دەستبەجێ ئەو شارە جێبهێڵن.