شارپرێس:
په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به‌دانیشتنی یه‌كه‌م خولی پێنجه‌م هێنا، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشێلكاریی یاساییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، پاش سوێندخواردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران، ڕیڤینگ هروری سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێت.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه، هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان جێگره‌كانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، لادانه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان‌و پێشێلكارییه.
سۆران عومه‌ر به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه په‌رله‌مان، هیواداربوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پێشێلكاریی ئه‌نجامنه‌درێت‌و به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ سه‌رۆك و جێگره‌كان هه‌ڵبژێردرێت.
ڕ . ج