سەركەوتنی مێژوویی راستڕەوە توندڕەوەكان ئایندەی فەڕەنسا بەرەو كوێ دەبات؟

ڕاپۆرت

01/07/2024‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پارتی  گردبوونەوەی نیشتیمانیی سەر بەرەی ڕاستڕەوی توندڕەوی مارین لۆپان بردنەوەیەكی مێژوویی لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا لەڕۆژی یەك شەممە بەدەستهێنا، بەڵام ئەنجامی كۆتایی بەندە بە هاوپەیمانییەكان لە ڕۆژانی پێش قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنەكە لە هەفتەی داهاتوو.

بەپێی ئەنجامە فەرمییەكانی وەزارەتی ناوخۆ كە پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی و هاوپەیمانەكانی لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا 33%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە. 

هاوپەیمانی بەرەی جەماوەری نوێ لە پلەی دووەمدا هات و 28%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

 هاوپەیمانی ناوەند كە ئیمانوێل ماكرۆن كە لەسەر ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆك كۆمار هەژمار دەكرێت، تەنیا 20%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

ئەمەش پاشەكشەیەكی گەورەیە بۆ ماكرۆن كە دوای شكستی بەرامبەر پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی ڕابردوودا كە بووەهۆی ئەوەی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی كرد.

چانسی سەركەوتنی تەواوەتی گردبوونەوەی نیشتمانی كە دژی كۆچبەران و بیانییەكان و مسوڵمانانە بەندە بەو خولە چارەنووسسازەی كە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

سەركردەكانی بەرەی جەماوەری نوێی چەپ و هاوپەیمانی ناوەند كە ماكرۆن سەر بە ئەوانە، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە ڕوونیان كردەوە كە كاندیدەكانیان لەو ناوچانە دەكشێننەوە كە كاندیدێكی دیكە چانسی زیاتری هەیە بۆ شكستپێهێنانی پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی لە خولی دووەمی داهاتوودا كە یەك شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
 
مارین لۆپان توڕەی خەڵكی بەرامبەر ماكرۆن و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و زیادبوونی نیگەرانییەكانی بەرامبەر كۆچبەران كردووەتە كەرەستەی بانگەشەی خۆی.

پێكهێنانی حكومەتێك بە سەرۆكایەتی پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی، پرسیاری گەورە لەبارەی داهاتووی یەكێتی ئەوروپا دەوروژێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە پارتەكە دژایەتی بەهێزكردنی مانەوە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا دەكات.

هەموو ئەو كاندیدانەی كە بە سەركەوتوویی لە قۆناغی یەكەم دەرچوون تا ئێوارەی سێشەممە مۆڵەتیان هەیە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بكەنەوە كە ئایا دەچنە قۆناغی دووەم یان نا.

چاودێران پێیانوایە لە ئەگەری گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن راستڕەوەكانەوە مەترسی بۆ ئایندەی كۆچبەران و بیانیان و رۆژهەڵاتییەكان لەو وڵاتە دروستبێت و وەك پێشتریش هۆشداری درابوو لەلایەن ماكرۆنەوە كە هەڕەشە بۆ سەر دیموكراسی ئەوروپا و فەرەنسا دروست دەبێت.