شازی کوردایەتی

مەلەفی تایبەت

02/07/2024‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەتیف فاتیح فەرەج

1
گەنجێک دوو هێلکەی گرتە کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی حکومەت، دونیا وێران نەبوو، بۆ لەبری ئەوەی بانگ بکرێت‌و هۆکاری ئەوکارەی لێ بپرسرێت، مار هەنجن بکرێت، لێدان لەو گەنجەو لەو ڕۆژەدا لێدانە لەئازاد تۆفیق‌و هەموو خەڵکی هەڵەبجەو خورماڵ، خودا نەکردە هێلکە نەبوایەو بەرد بوایە چی دەقەوما، هەر بۆ زانیاریتان لەو ئەمریکایە هەزار جوت پاتە بنەرە سەرۆکەوە کابە کەچ نابێت، لەسەر کلینکسی دەستشۆریش وێنەی سەرو سەکوتی سەرۆک هەیە.

2
تورکیا شاخ‌و داخی کوردستان دەسوتێنێت، گوند وێران دەکات، خەڵک دەردەکات، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەبری وەڵامی ئەو دەستدرێژیانە دەڵێ پەکەکەو یەکێتی  ئاگرەکانی پێشوی هەولێرو کەرکوک‌و دهۆکیان کردوەتەوە، گورگە بۆرەکان بەنوسراو دەڵێن ئێمەین، ئەو برادەرە دەڵێ نا ڕاست ناکەن ئێوە نین خەڵکی دین، لەیەکێتی کەس وەڵام ناداتەوه‌ تورکیاش لەبادینان تەراتێنێتی دوێنێش لەبەرنامەیەکی عەرەبی خواجەیەکی پارتی بەناوی مەهدی گوتویەتی تورکیا بۆ چەسپاندنی یاسا هاتون.

3
یەنی شەفەق نوسیبوی فڕگەی سلێمانی لەلایەن ئەمریکاو ئێرانەوە بۆ هاوکاری خەڵکی دیکە بەکاردەهێنرێت، پێشتریش تورکیا وێڕای سزادانی فڕگەی سلێمانی هەڕەشەی لێدانیشی کردبوو، ڕۆژنامەیەکی کوردیش نوسیبوی تورکان وەرن ئەوەی ئێوە بۆی عەوداڵن ئەوەتا لەسلێمانی، نە عێراق، نە ئەمریکا، نەئێران ناڵێن  تورکیا ڕاستناکەن‌و ئەوە شەڕە بەسلێمانی دەفرۆشن، لەکاتێکا ئەرکی ئەوانە هەڵوێستیان هەبێت.

4
لەدەلاوە یەکێتی دراوەتە بەر تیرو تانەو تۆمەت، لەدەلاوە کەڵبە لەسلێمانی گیر کراوە، کەچی چابوکێک نیە، بڵێ بابە ئەو هەموو تۆمەت و بوختانە درۆن ، شینن بۆ هێنانی درۆن بۆ سەر گردی سەیوان و کەرامەتی کوردایەتی.