هەردی حەسەن ـ شارپرێس
ئەمشەوی دووشەممە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە شارپرێسی ڕاگەیاند" کاتژمێر 8 ی ئەمشەو لەسەر ڕێگای گوندی هیزۆپ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( پیکاب هایلۆکس ) کۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا ، بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا سێ کەسیش تر بریندار بوون کە برینی دووکەسیان سەختە".
وتشی" ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە ڕەگەزی مێیەو لەدایک بووی (1968) ـە ، دوای ڕووداوەکەش بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون".
لەماوەی سێ ڕۆژدا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەوە سێیەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەڕووداوی هاتووچۆ.