شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوێترین بڕیار‌و ڕێنمایی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، گواستنەوەی مامۆستایان دەستپێدەکات‌و ماوه‌ى مانگێکیش بەردەوامدەبێت، له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زیرى په‌روه‌رده نوسراوێك ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى په‌روه‌رده له‌سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان‌و خوێندنى زمانى كوردى له‌كه‌ركوك ده‌كات، هاوكات داواشى لەبەڕێوەبەرو بەرپرسانی وەزارەتەکە كردوه، دەستوەردان لەپرۆسەکەدا نەکەن.
بەگوێره‌ى نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆى ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەى له‌سه‌ره، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان‌و خوێندنی کوردی لەکەرکوک کراوە، بەپشتبەستن بەبڕیاری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، ڕێنماییەکانی گواستنەوەی مامۆستایانی تێدا ڕونکراوەتەوە.
ڕێنماییەکەى وه‌زیرى په‌روه‌رده تایبەتە بەگواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەی قەزاکان کە لەڕۆژی سێشەممە، 2ی تەمموزەوە دەستپێدەکات‌و تاوەکو 4ی مانگی ئاب بەردەوامدەبێت.
له‌نوسراوه‌كه‌دا مەرجەکانی گواستنەوە بریتین لە:
- هەر مامۆستایەک لەسنوری پەروەردەیەک دەگوازرێتەوە نابێت داوای دانانی مامۆستای نوێ لەشوێنی بکرێتەوە.
- دەرکردنی فەرمانی کارگێڕیی گواستنەوەی مامۆستایان تەنها لەدەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا/ئیدارەی سەربەخۆدایەو ئەو دەسەڵاتە نابەخشرێت.
- دەبێت تاوەکو ڕۆژی 4ی ئاب هەموو گواستنەوەکان لەسیستمی ئی پەروەردە پێشکێشکرابن، چونکە سیستەمەکە دوای ئەو ڕۆژە بەشێوەی ناوەندیی دادەخرێت.
- قەدەغەیە بۆ هەرکەس لەهەر پلەو پۆستێکدابێت لەوەزارەتی پەروەردە دەستوەردان لەگواستنەوەی مامۆستایان‌دا بکات، ئاگاداری مامۆستایانیش بکەنەوە وەزارەت هیچ یاداشتێکی گواستنەوەی مامۆستایان وەرناگرێت.
- وەزارەتی ئەرکی تەنها بەدواداچون لەبەڕێوەبردنی پڕۆسەکە بەشێوەی"دادپەروەرانە" دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە فۆڕمی بەڵێننامەشی هاوپێچی نوسراوەکە کردوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکانەوە پڕدەکرێنەوە کە نابێت دوای گواستنەوەی هەر مامۆستایەک داوای هیچ مامۆستایەک نەکاتەوە.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)