مه‌سعود بارزانى ده‌چێته‌ به‌غدا

کوردستان

02/07/2024‌ 10305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای نزیکەی شەش ساڵ، بڕیاروایه‌ سبەینێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان بچێتە بەغدا، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن:"سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گەڕێکی نوێى کۆبونەوەیه‌ لەگەڵ زۆربەی سەرکردە باڵاکانی عێراق".


میدیاى نزیك له‌پارتى له‌زارى سەرچاوەیەک لەبارەگای بارزانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سبەینێ چوارشەممە 3ى 7ى 2024 مه‌سعود بارزانی دەچێتە بەغدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتویه‌تى، سبەی چوارشەممە، لەدوای شەش ساڵ، مه‌سعود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات‌و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبی‌و حکومی عێراق کۆدەبێتەوەو هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان ده‌درێت.

مه‌سعود بارزانى له‌دواى ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تائێستا سه‌ردانى به‌غداى نه‌كردوه‌و له‌دواى شه‌ش ساڵ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌یه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆكى پارتى بۆ به‌غدا.