شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕینى سلێمانى ڕویدا‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش ورده‌كاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دووكه‌س بریندارن‌و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێك، بۆمبى لكێندراوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌شارپرێسى وت:"كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕینى شارى سلێمانى بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كرد".
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/9272024_29.jpg)
دیمه‌نى ساتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله دواى ته‌قینه‌وه‌ى
سه‌رچاوه‌كه وتى:"سه‌ره‌تا وا بڵاوبوه‌وه گوایه ئۆتۆمبێلێک ته‌قیوه‌ته‌وه کە سیستمی غازی بۆدانراوه‌و شۆفێره‌کەشی هەردوو قاچی لەدەستداوە، به‌ڵام دواتر به‌رگرى شارشتانى ڕه‌تیكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌سیستمى غازه‌وه هه‌بێت، بۆیه به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێك ته‌قینه‌وه‌كه بۆمبى لكێندراوه".
میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى ورده‌كاریى زیاترى له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى:"لەگەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانى ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە دوو کەس برینداربون کە ئەندامى تەڤگەرى ئازادین‌و ڕوداوەکەش بەهۆی بۆمبی لکێنراوەوە بوە".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاشكرایكردوه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان گەڕەکی ڕاپەڕین‌و قولەرەیسی ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرتوەو لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە، به‌ڵام ئه‌و ڕوداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى بەته‌قینى سیستمی غازه‌وه نییه.
لاى خۆیشیه‌وه سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بەشارپرێسى وت:"لەلایەن تیمەکانمانەوە دوو برینداری ڕوداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕین گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار‌و دۆخی تەندروستییان ناجێگیره".
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)