شارپرێس:
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان پهیامێكى بهپهله بڵاودهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، بەفەرمیو دیاریکراویی، لەڕۆژانی پشودا تاقیکردنەوەکان دەکرێنو گۆڕانیان تێداناکرێت.
ئهمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە لهپهیامێكدا ڕایگەیاند، "وەک لەخشتەی ڕاگەیەندراوی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە، بەفەرمی تاقیکردنەوەکان لەڕۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا دەکرێن بەبێ هیچ گۆڕانێکو ڕۆژانی پشوش تاقیکردنەوەکان دەکرێن".
لەساڵنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم مانگەدا سێ پشوی فەرمی هەیە، کە 7ی تەمموز کە سەری ساڵی کۆچییەو 14ی تەمموز ئەو دیکەشیان 16ی 2024 ڕۆژی عاشورایە، ئەم پشوانە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناگرێتەوە، بەهۆی تاقیکردنەوەکانو بۆ ئەوان پشوو نییە.