نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هاتنی مووچەوە ڕوونکردنەوەی دا

کوردستان

15/09/2024‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هاتنی شاندە ئابوورییەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان روونە کە مووچە دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەو شاندەی کە لە بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، ئەوەی روونە ئەوەیە کە مووچە دەدرێت، بێگومان ئێمە داوای لێبوردن دەکەین بۆ دواکەوتنی، بەڵام باوەڕ ناکەم کێشەیەک لە ناردنی مووچەدا هەبێت.
 
بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوە، کێشە لە حکومەت نییە، بەڵکو کێشە لە بەغدایە، ئەگەر نا ئێمە وەکو حکومەت ئامادەین.