بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بەدەنگۆی تۆمارکردنی ئوتومبیلی بێ سەرەتا بڵاوکردەوە.
لەروونکردنەوەیەکەدا هاتووە، هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاو کراونەتەوە و بە ناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە.
دەشڵێت، هاتوچۆی سلێمانی هۆبەیەکی نییە بە ناوی وتەبێژ و هیچ ئەفسەرێکمان ناونیشان و پۆستی وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی نییە، دەربارەی ئەو جۆرە بابەتە کەس بۆی نییە بەو ناوەوە لێدوان بدات. هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە.