سبەی دووشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەمیدیای نزیک لەپارتی ڕاگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا نێردراوە و سبەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت.
ئومێد سەباح دەشڵێت، لە ماوەی چواردە ڕۆژدا مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول دەنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد هەموو مووچه ڕاگیراوەکان دەگەڕێندرێنەوە.