مووشەکێکی حوسییەکان گەیشتە ناوەڕاستی ئیسرائیل و ناتانیاهۆ هەڕەشە دەکات

جیهان

15/09/2024‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە گرووپی حوسییەکان کرد کە باجی هەر هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە ئیسرائیل دەدەن، بە وەبیرهێنانەوەی بە ئامانجگرتنی شوێنەکانی لە یەمەن.

 ناتانیاهۆ لە سەرەتای دانیشتنی کابینەی حکومەت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: حوسییەکان زۆر باش دەزانن کە باجێکی قورس دەدەن بۆ هەر هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن پێمان، هەرکەسێک پێویستی بە بیرخستنەوە هەیە بانگهێشت دەکرێت سەردانی بەندەری حودەیدە بکات.

 ئەم لێدوانە دوای ئەوەهات حوسییەکان مووشەکێکی بالیستیکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و لەناوەڕاستی‌ وڵاتەکە بێ زیان کەوتەخوارەوە کە بە پازدە خولەک دوو هەزار کیلۆمەتری بڕیوە.