تورکیا داعشی ئاڕاستەی کۆبانێ کرد

کوردستان

15/09/2024‌ 986 جار خوێندراوه‌ته‌وه



  بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەکانتۆنی فۆڕات، کە کۆبانێ و گرێسپی لەخۆدەگرێت لەبەیاننامەیەکدا بۆ ساڵڕۆژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ،  ڕایگەیاند، تورکیا دە ساڵ لەمەوبەر داعشی ئاڕاستەی ئەو شارە كوردیانە کرد.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەکانتۆنی فوڕات دەشڵێت، ئەنقەرە هەر لە سەرەتاوە “پاڵپشتی لە گروپە توندڕەوەکانی وەک بەرەی نوسرە و داعش دەكات”.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانە کرد کە گەرەنتی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست لە باکووری سوریا دەکەن، کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی تورکیا بهێنن.