لەکەرکوک بۆمبێک تەقیەوە و دوو خۆکوژیش کوژران

کوردستان

15/09/2024‌ 851 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک تەقییەوەو دوو خۆکوژیش لەکاتی هەوڵدان بۆ خۆ تەقاندنەوە کوژران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕووداوەکە لەگەڕەکی پەنجا عەلی بووەو هێزە ئەمنییەکان توانیان دوو خۆکوژی داعش کە پشتوێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو پێش ئەوەی خۆ بتەقێننەوە بکوژن.

دو خۆکوژەکە هەوڵیانداوە لەنێو ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبونی پێغەمبەر (د.خ) لە کەرکوک خۆیان بتەقێننەوە.