ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک پەناخوازی ئەفریقی کردووەتە سەرباز بۆ شەڕی کەرتی غەززە، لە بەرامبەر بەڵێندان بە پێدانی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە ئیسرائیل.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپا هەوڵدەدات ئەو کەسانە ڕابکێشێت بە پێدانی مووچەی یەکسان بەو مووچەیەی کە سەربازانی ئیسرائیل وەریدەگرن".
ئاشکراشیکردووە "دامەزراوانی ئەفریقی لە سوپای ئیسرائیل پێشتر بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرتی غەززەدا کردووە".