هەسەدە کوشتنی دوو سەرکردەی تووندڕەوی ڕاگەیاند

کوردستان

16/09/2024‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی لە شاری رەقە ڕاگەیاند.

هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەڕۆژی شەممەی رابردوو بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە گوندی شنینەی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری رەقە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە.

دەشڵێت، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعش و دوو سەرکردەی دیاری ناو ڕێکخراوەکە بوو، هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی شوێنی ئەو دوو تیرۆریستەیاندا، بەڵام هەوڵی هەڵاتنیاندا و تەقەیان لە هێزەكان كرد، و لەكاتی روبەڕوبونەوە هەردووكیان كوژران.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانی هەسەدە  دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی ئەو دوو كوژراوەداگرت.