لەڕووداوەکانی ژینادا 142 هاوڵاتی کورد گیانیان لەدەستداوە

کوردستان

16/09/2024‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە خۆپیشاندانەکانی ژینادا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران بەلایەنی کەمەوە 142 هاوڵاتی کورد گیانیان لەدەستداوە.

لەدووەمین ساڵڕۆژی ڕووداوەکانی ژینادا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی"، لانی کەم 142 هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەستداوە.

لەنێو ئەو 142 کەسەدا 16 منداڵ، 6 ژن و 8 کەس لە پەیڕەوانی کەمینەی ئایینیی یارسان هەن.