شارپرێس:
میدیای تورکیا 13 داواکاری شاندی ئیمراڵی لە سەرۆک کۆماری ئەو
ولاتە ئاشکرادەکات، کە گرنگترینیان هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری
زیندانیکراوی پەکەکەیە.
بە پێی ئەو
زانیارییانەی میدیا تورکیا بڵاویکردونەتەوە، داوکارییەکانی شاندی ئیمراڵی لە رەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە بریتیبون لەمانە:
یەکەم: گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و گرەنتی پەیوەندیی
ئازادانەی بکرێت
دووەم: یاسایەکی تایبەت بە چەکدانانی پەکەکە دەربکرێت
سێیەم: لەرێگەی یاساکانەوە بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان و
ئازاد گرەنتی بکرێت
چوارەم: پێشنیازەیاسای ئاشتی و وەرچەرخانی دیموکراتی ئامادەبکرێت
پێنجەم: بەندکراوە نەخۆشەکان ئازادبکرێن
شەشەم: لیژنەیەکی پەرلەمانی بە دەسەڵاتێکی تایبەتەوە بۆ پرۆسەی
ئاشتی پێکبهێنرێت
حەوتەم: سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ پارتەکان کۆببێتەوە و دەقی
سازان ئامادەبکات
هەشتەم: کۆتایی بە دانانی قەیووم بۆ شارەوانییەکان بهێنرێت
نۆیەم: سەرۆکشارەوانییە بەندکراوەکان ئازادبکرێن و بۆ سەر
کارەکانیان بگەڕێنەوە
دەیەم: پێشنیازەیاساکانی پەیوەست بە مافی هیوا بخرێنە بەرباس
یانزەیەم: رێگرییەکانی بەردەم ئازادی رێکخراوەیی هەڵبگیرێت
دوانزەیەم: یاسای بەرکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەمواربکرێتەوە
سیانزەیەم: بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای
دەستووریی جێبەجێبکرێن
رۆژی 10ـی نیسان،
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبونەوە.
