شارپرێس:
پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، ئەحمەد تورک قۆناغی چارەسەری کیمیایی تێپەڕاندوەو لەماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە.
لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەم پارتی لەبارەی تەندروستیی ئەحمەد تورک سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین ڕایگەیاندوه، ''ئەحمەد تورک قۆناغی چارەسەری کیمیایی بەسەرکەوتویی تێپەڕاندوه ئێستا دەستی بەچارەسەری تیشکی کردوە''.
پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان ئاماژهى بهوهشكردوه، ''باوەڕی تەواومان وایە، لەماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوەو دەستبەکاروچالاکییەکانی لەپێناوی ئاشتی دەکاتەوە''.
ڕۆژی 21ی ئهم مانگه نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ئاماژهى بهوهدا، ئەحمەد تورک سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین تەندروستیی تێکچوەو گهیهنراوهته نهخۆشخانه.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لەمیدیاكانى تورکیادا بڵاوکراونهتهوه، ئەحمەد تورک دوای ئەوەی تەندروستیی تێکچوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەنكەرە کراوە.
ئەحمەد تورک بناسه:
سیاسەتمهدارێكى ناسراوى كوردهو ساڵى 1942 لەمێردینی باکوری کوردستان لەدایکبوە، ساڵی 1954 دەستی بەکاری سیاسیی کردوە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار بوەتە پەرلەمانتاری پارتی دیموکرات لەبازنەی مێردین، لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2014، 2019و 2024 لەتورکیا، بۆ سێجار لەسەریەک بەسهرۆكى گەورەشارەوانیی مێردین هەڵبژێردراوە، لەساڵانی 2016، 2019و 2024 قەییوم لەشوێنی دانراوە، لهسهر داواكاریى عهبدوڵڵا ئۆجهلان، بوهته ئەندامی وهفدى دەم پارتی بۆ ئەو پرۆسە چارەسەرییەی لە 2024وه لەنێوان حکومەتی تورکیاو کورد دەستیپێکردوە.
