شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتى (نێچیرڤان بارزانى) ئاشكرایكرد، كێشه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستبوه‌و ته‌یف سامى-ش ئاماده‌نییه لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران واژۆبكات، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم له‌به‌غدا زانیاریى جیاوازى ئاشكراكرد، ده‌ڵێت:"سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات".
میدیاى نزیك له‌پارتى بڵاویكرده‌وه، وەزیرى دارایی فیدراڵ بەهۆی تێبینی لەسەر بڕی ئەو داهاتەی هەرێم ناردویەتی، نوسراوێک لەبارەی ناردنى پارەى موچەی موچەخۆرانی هەرێم ئاڕاستەى سەرۆک وەزیران دەکات بەمەبەستى یەکلاکردنەوەو واژۆکردنی.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لەبەغدا به‌میدیاى نزیك له‌پارتى (مه‌سرور بارزانى) وتوه، "وردبینیی لیستی موچە تەواوبوە، بەڵام چاوەڕێدەکرێت تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەشت بگەڕێتەوە، ئیمزای بکات‌و بنێردرێت".
وتیشى:"لیستی موچە هیچ کێشەیەکی نییە، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا پاره‌كه بنێرن، بەڵام هێندەی من بزانم دەچێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو".