دەم پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی‌ کورد لەڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، کۆنفرانسی "یەکڕیزی‌و یەکهەڵوێستی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان" ئەرێنی بووە، دەشڵێت" “ئەو بڕیارانەی لە کۆنفرانسەکەدا دراون، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کورد گرنگن".

تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەلەماندا ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە دەوڵەتی تورکیا، بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پڕۆسەی ئاشتیی و چارەسەری دیموکراتییانە ".

لەبارەی دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەریش وتی،" هیوخوازین چی زووە چاکببێتەوە، هیوامان لە دەستنەداوە و هەموو کات بە هیوایین.”

 حاتەم ئۆغوللاری باسی لەوەشکرد،" بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ گۆڕینی دۆخی کۆمەڵگەیە و دەرهێنانێتی لە قەیرانەکان، ئاشتی بۆ ڕەنجدەران و کرێکاران هێندەی نان و ئاو گرنگە، لە کاتی ئاشتییدا کارکردن بۆ بەدەستهێنانی نان و ئاو کاریگەر و ئەنجامگیرترە، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەرەنتی ژیانی بندەستان و کرێکارانە ".