ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، تیمێكی تەكنیكی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ شارەزایانی ئەتۆمی گەیشتوونەتە ئێران.
بەقایی لە میانەی لێدوانێكدا دەڵێت "شاندەكە گەیشتووەتە ئێران و لەگەڵ شارەزایانی ئێران وتووێژی تەكنیكی ئەنجام دەدەن".
دەشڵێت "بەدواداچوون بۆ سەردانێكی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ تاران لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەكرێت".