دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە لەنزیک نوسینگەکەی لە ئۆرشەلیم.
دەستەکە پشتڕاستی کردەوە کە ڕووداوەکە هیچ بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها ناتانیاهۆ هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی ڕووداوەکە و قەبارەی زیانەکان ڕانەگەیەندراوە، هاوکات دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن باسیان لەوە کردووە کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەردەوامن.