شارپرێس:
کۆمپانیاییەکی دروستکردنی دەرمان لەعێراق، یەکەم دەرمانی چارەسەری شەکرە ڕادەگەیەنێتو دهشڵێت:"دەرمانەکە بۆ چارەسەرکردنی شەکرەی جۆری دوو بەکاردێت".
محەمەد عەبدولقادر نەعیمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكردوه، دەرمانەکە ناوی (گلیمی ئێم)ەو سەرجەم پێوەرە تەندروستییە جیهانییەکانی تێدا بەرجەستەکراوەو کاریگەریی دەرمانەکە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا سەلمێنراوە.
ئەوەشیخستەڕوو، کۆمپانیاکە دەستیکردوە بەپرۆسەی تۆمارکردنی ناو بۆ دەرمانەکە بەهاوکاریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا بەزوترینکات بخرێتە بەردەست چارەخوازان، هەروەها ئێستا 250 هەزار حەبیان لێ بەرهەمهێناوە.
جهختیشدهكاتهوه، "ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە باشترین جۆری دەرمانەکان کە پێویستن دروستبکاتو بەنرخێکی گونجاو پێشکەشی چارەخوازانی بکات کە لەگەڵ دۆخی ئابورییاندا بگونجێت".