ئاماری نوێی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێم بڵاوكرایەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشەكانی سوپای توركیا لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماری نوێی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سوپای توركیا ٧٤٨ جار هێرشی كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە هەپەگە لەحاڵەتی ئاگربەستی تاكلایەنەدایە.

راگەیەندراوەكە:
"هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە فڕۆكەی جەنگی؛

٢٦ی نیسان لە كاتژمێر ٢٣:٣٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێك بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كرا.

٢٧ی نیسان لە كاتژمێر ٢١:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێك بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كرا.

هێرشەكانی سووپای توركی داگیركەر بە چەكی قورس، تۆپ و هاوەن؛

٢٦، ٢٧ و ٢٨ی نیسان لە هەرێمی خواكوڕك، گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، لۆلان، ٨جار، لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی گردی كون و مژێ ٤٣ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی بێشیلی، شێلازێ ،سەرێ مەتینا ٤٩٠ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٢٠٢٥ جار؛ بەگشتی ٧٤٨جار بە چەكی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان كراون.

دەستوەردانی هێزەكانمان لە دژی هێرشەكان؛

٢٦ی نیسان لە كاتژمێر ١٧:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هێزەكانی یەژا ستارمان دەستییان لە داگیركەران كردەوە كە دەیانویست هێرش بكەنە سەر تونێل و سەنگەرەكانمان.

٢٧ی نیسان لە كاتژمێر ١٦:٣٦دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە درۆنی كامیكازی یەكینەی شەهید ئاخین موشمانەوە ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی داگیركەران تێكشكێندرا كە لە پێگەی هێرشكردندا بوو."