لەهێرشێکی چەکداریدا لەسوید چەند کەسێک کوژراون

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 739 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لەمیانەی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵێکی بەهارە لەشاری ئۆپسالا لەسوید، هێرشێکی چەکداری ئەنجامدراو بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون، تاکو ئێستاش هۆکاری هێرشەکە ئاشکرانەکراوە.

 پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردندا له‌ شاری ئۆبسالا له‌ نزیک شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویدا، سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.

هاوکات، میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەکەن، ڕوداوەکە لەفێستیڤاڵێکی بەهارە رویداوە، کە خەڵکێکی زۆر لەسەر شەقامەکان بۆ بەشداریکردن تیایدا کۆبونەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکو ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ڕونیاننەکردوەتەوە کە هێرشیکی تیرۆرستی بوە یاخود مەرامێکی دیکەی لەپشت بوە.