سوریا بەرامبەر ئیسرائیل نەرمی دەنوێنێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایدەگەیەنێت، سوریا نابێتە ئاستەنگ بۆ سەقامگیری ئیسرائیل، دەشڵێت، بەردەوامی سزاکانی سەر سوریا رێگری لە کارەکانی حکومەتی نوێ دەکات.

 ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنیویۆرك ئاماژەی بەوەکرد،" سوریایەکی سەقامگیر خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو لایەک دەکات".

ئەوەشیخستەڕوو،" دیمەشق لایەنێک نابێت بە ئاستەنگ بۆ سەقامگیری هیچ لایەنێکی ناوچەکە بە ئیسرائیلیشەوە ".

لەبارەی سزاکانی سەر حکومەتی سوریا، ئەسعەد شیبانی باسی لەوەشکرد،" سزاکان توانای ئێمە لاواز دەکەن بۆ رێگریکردن لە ململانێکانی داهاتوو، بەردەوامی سزاکان رێگری لە کارەکانی حکومەتی نوێ دەکات ".