ئه‌مڕۆش هێرشكرایه‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌.. بریندار هه‌یه‌

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 10802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆش هاوشێوه‌ی دوێنێ گروپێكى تیرۆریستى هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و برینداریش هه‌یه‌.


ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "دوێنێ‌و ئەمڕۆ بەیانی، گروپێکی تیرۆریستی لەدوو هێرشی جیاوازدا، بەدرۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لەسنووری پارێزگای دهۆک کردوەتە ئامانج‌و لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە برینداربون".

ده‌شڵێت:"بارودۆخی بریندارەکان باشەو پێشمەرگەکان ئامادەن بەئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی هەرجۆرە پیلان‌و هێرشێکی ناحەزان بدەنەوە".

باسى له‌وه‌شكردوه‌، "لەکاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لەباکورو کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردستانییەکان لەڕۆژئاواو پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خەریکە بەئەنجام دەگات، هەندێ لایەن‌و گروپ هەوڵدەدەن پرۆسەی ئاشتی‌و سەقامگیریی لەدەڤەرەکەدا پەکبخەن".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ئێمە لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، هۆشداریدەدەینە هەموو ئەو گروپ‌و لایەنانەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەن بۆ کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر بەهەر هێرشێکی تێکدەرانە".

سه‌ر له‌ئێواره‌ى دوێنێش ته‌ندروستى ئامێدى ئاشكرایكرد، درۆنێكى بۆمبڕێژكراو له‌گوندى بلاڤه‌ى سنورى ئامێدى خۆى به‌خاڵێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربون، به‌ڵام برینه‌كانیان سوكه‌.