شارپرێس:
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەدەریای سور، فڕۆکەیەکی جەنگیی بەبەهای 60 ملیۆن دۆلار لەدەستداوه.
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"فڕۆکەیەکی جەنگی جۆرى سوپەر هۆرنێتی ئێف 18مان لەدەستداوە".
ڕونیكردوه‌ته‌وه، "فڕۆکە جەنگییەکە لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس ترومان جێگیرکرابوو، لەکاتی خستنەسەر ڕێڕەوی فڕین، خلیسکاوەو کەوتوه‌تە نێو دەریاكه‌وه‌و له‌ده‌ستمانداوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "کەس لەڕوداوەکەدا گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، تەنها دەریاوانێک بەسوکی برینداربوەو لێکۆڵینەوەش لەهۆكارى کەوتنی فڕۆکەکە بەردەوامە".
فڕۆکەی سوپەر هۆرنیت ئێف 18، یەکێکە لەفڕۆکە شه‌ڕكه‌ره پێشکەوتوەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکاو بەهاکەی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە.