شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆو سبەینێ، بڵاوکردەوە، ڕاشیدهگهیهنێت، "پلەکانی گەرماش بەبەراورد بەپلەکانی دوێنێ، بەرز دەبنەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێتو لەناوچەکانى باکورو باکورى ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانو هەورە بروسکە، پلەکانی گەرماش بەبەراورد بەپلەکانی دوێنێ، بەرز دەبنەوە".
ئهوهش هاتوه، "سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێتو لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی کەم لەهەوادا، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە بەبەراورد بەتۆمارەکانی ئەمڕۆ".