ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆمی ئیسرائیلی پلانێكی نوێی بۆ فراوانكردنی بەرەبەرەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە كەرتی غەززە ئاشكرا كردووە، ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هیچ پێشكەوتنێك لە دانوستانەكان لەگەڵ حەماسدا بەدی نەهێنرێت.
ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوە باڵاكانەوە بڵاویكردەوە، "بڕیارە شەڕەكە وردە وردە پەرەبستێنێت، لەنێویاندا بانگكردنی سەربازانی یەدەگ".
سەرچاوەكان ڕوونیان كردەوە كە "ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هیچ پێشكەوتنێك بەدەست نەهێنرێت، سوپای ئیسرائیل مەودای شەڕەكە بە شێوەیەكی بەرچاو فراوانتر دەكات، و خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا".